Loading...
ئینگلتەرا

گالاس: مودریک پەشیمان دەبێتەوە چێڵسی لەبری ئارسناڵ هەڵبژارد

Yariga App

ویلیام گالاس ئەستێرەی مێژوویی ئارسناڵ دەلێت میخایلۆ مودریک پەشیمان دەبێتەوە لە هەڵبژاردەی چێڵسی.

ئارسناڵ سەرەتا گرنگی بەو یاریزانەدا و هەوڵی گواستنەوەیدا بەڵام چێڵسی ئەو یاریزانەی رفاند پاش ئەوەی شاختار دۆنێتسک رەزامەندی لەسەر گرێبەستێکی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆیی نیشاندا.

گالاس ئەمڕۆ بۆ ئیڤینینگ ستاندارد وتی “دەکرێت ئەو هەڵەی کردبێت کە چووە چێلسی لە کاتێکدا چانسی یاریکردنی بۆ ئارسناڵ هەبوو. شێوازی یاریکردنی ئارسناڵ زیاتر دەگونجا لەگەڵ ئەو و لە کۆتایی وەرز دەردەکەوێت و  پەشیمان دەبێتەوە. رەنگە ئارسناڵ ببێتە پاڵەوانی پریمەرلیگ و چێڵسیش نەگاتە خولی پاڵەوانەکان”.

گەنەرز بە ٥٠ خاڵ لە پلەی یەکەمدایە و چێڵسیش لە پلەی نۆیەم دایە بە جیاوازی ٢٠ خاڵ لەگەڵ تۆپ هاوێژەکان.

 

Back to top button