ئهمریکائیسپانیابازاڕی گواستنهوه
بەپەلە: کارلۆ ئەنچلۆتی نزیکە لە وەرگرتنی راهێنەرایەتی بەڕازیل

یاریگا-کارلۆ ئەنچلۆتی لە مانگی حەوتی ئەمساڵەوە ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەڕازیل وەردەگرێت بەگوێرەی ئی ئێس پی ئێن.
بەگووتەی سەرچاوەکە، ئەنچلۆتی رەزامەندی لەسەر ئۆفەرێکی بەڕازیل نیشانداوە و تێیدا تاوەکو دوای جامی جیهانی ٢٠٢٦ دەبێتە راهێنەری سلیساو، هەروەها یاریزانە بەڕازیلییەکانی ریاڵ مەدرید (ڤینیسیوس، میلیتاو، رۆدریگۆ، ئێندریک) ئاگاداری ئەو بڕیارەن، بەڵام بێدەنگی لێدەکرێت تاوەکو هاوین چونکە ئەنچلۆتی هێشتا راهێنەری ریاڵ مەدریدە.
تیتێی راهێنەری بەڕازیل دەستی لەکارکێشایەوە پاش ئەوەی لە قۆناغی چارەگی کۆتایی جامی جیهانی قەتەڕ بەرامبەر کرواتیا ماڵئاواییان کرد.