ئه‌وروپاگرنگترین

سوپەرلیگ بەشێوازێکی نوێ دەستپێدەکات

60 بۆ 80 یانە بەشداری پاڵەوانییەتیەکدا دەکەن

Yariga App

بە شێوازێکی نوێوە، رەنگە سوپەرلیگ بە بەشداری 60 بۆ 80 یانە و بە فۆڕماتی دابەشکاری جوگرافی دەستپێبکاتەوە.

بێرند ریچارت، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای A22 (ئەم کۆمپانیایە بۆ سپۆنسەریکردن و سەرپەرشتیکردنی سوپەرلیگ دامەزراوە) بە رۆژنامەی دی فێڵتـی ئەڵمانی راگەیاندووە، شێوازی نوێی سوپەرلیگ ئەندامی هەمیشەیی نابێت و بە ئاست و ئەنجامەکانەوە پەیوەست دەبێ. ریچارت دەڵێت

بەلانی کەمەوە، یانەکان بۆ هەر وەرزێک 14 یاری دەکەن. ئێستا تۆپی پێی ئەوروپی لە لێواری داڕووخانە، کاتی ئەوەیە گۆڕانکاری بکرێت. کاتێک یانەکان چاوەڕێی بڕیاری گرنگ دەکەن، بەڵام بڕیارەکان نادرێن و یانەکان ناچار دەبن بێ دەنگ بن سەرباری قەیرانە وەرزشی و داراییەکان کە بەردەوام بە دەوریان دەخوولێنەوە.

کۆمپانیای A22 لە مانگی ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەمی ـی ساڵی رابردووەوە، پەیوەندی بە 50 یانەی ئەوروپی کردووە و گەیشتووەتە 10 خاڵی بنچینەیی لەسەر شێوازی دەستپێکردنی سوپەرلیگ. ریچارت لە درێژەی قسەکانیدا بۆ رۆژنامەکە ئەڵمانییەکە روونیکردەووەتەوە

لە گفتوگۆکانماندا لەگەڵ یانەکان، درکمان بەوە کردووە، یانەکان ترسیان لە باسکردنی ئەو کێشانە هەیە، لە ترسی ئەو سیستمەی کە هەڕەشەی سزایان بەردەوام لەسەرە. گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئەو یانانە زۆر کراوە و راستگۆ و بونیادنەر بوون. لە کۆتاییدا گەیشتینە چەندین بیرۆکەی روون کە گۆڕانکارییەکان چۆن و بە چ شێوازێک بکرێن، هەروەها لە هەمووی گرنگتر، بیرۆکەکان چۆن جێبەجێ بکرێن. کاری زۆرمان ماوە و گفتوگۆی درێژمان پێویستە.

کۆمپانیای A22 تەحەدای یوێفا و فیفا دەکات و پێی وایە هەردوو یەکێتییەکە ناتوانن رێگری لە شێوازی نوێی سوپەرلیگ بکەن. ریچارت دەڵێ؛ فیفا و یوێفا لەژێر یاسای یەکێتی ئەوروپا بۆ کێبڕکێکان دەستیبەسەر یانەکاندا گرتووە.

بڕیارە ئەمساڵ دادگای دادپەروەری ئەوروپا بڕیاری کۆتایی لەسەر کەیسەکە بدات, هەرچەندە رای “نا پابەندی”ـی داواکاری گشتی کەیسەکە لە مانگی دیسێمبەر/کانوونی یەکەمی رابردوو بەو شێوەیە بوو “ئەو رێسایانەی رێگە بە یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا و فیفا دەدەن رێگری لە رێکخستنی پاڵەوانیەتی نوێ دەدەن، هاوتایە لەگەڵ یاسای یەکێتی ئەوروپا.

سوپەرلیگی نوێ پاڵەوانیەتییەکی کراوە دەبێت و لەڕێگەی پاڵاوتن یانەکان سەردەکەون، ئەمیش پەیوەستە بە ئاستی نێودەوڵەتی و ئاستی ناوخۆیی یانەکان لە خولە نێوخۆییەکاندا.

بابەتی زیاتر

Back to top button