فهرهنسا
هەڵوێستی نێیمار سەبارەت بە بەشداریکردنی لە یارییەکەی پاریس سان جێرمان بەرامبەر مارسیلیا

یاریگا-
یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی پێش یارییەکەیان بەرامبەر مارسیلیا تواناكانی نێیمار دا سێلڤا ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەكەی بۆ گەڕایەوە.
وا بڕیارە سبەینێ چوارشەممە كاتژمێر 23:10 بە كاتی كوردستان مارسیلیا رووبەڕووی پاریس سان جێرمان ببێتەوە لە میانەی یارییەكانی قۆناخی 16ی جامی فەڕەنسا.
بەپێی لێدوانەكانی كریستۆڤ گالتیێ راهێنەری پاریس سان جێرمان لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا پێش یارییەکەیان بەرامبەر مارسیلیا نێیمار ئامادە دەبێت بۆ بەشداریكردن لە یارییەكەدا.
هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد كە سێرجیۆ رامۆس ئامادەیە بۆ یارییەكە دوای چاكبونەوەی لە پێكانەكەی، ئامادەبوونی ماركۆ ڤێراتی ڕاگەیاند دوای تەواو بوونی سزای كارتە سوورەكەی.
بەهۆی پێكانێكی ماسولكەییەوە نێیمار نەیتوانی لە دوو یاری رابردووی پاریس بەرامبەر یانەكانی مۆنپۆلیێ و تۆلۆز بەشداری بكات.