
یاریگا-نرخی کۆی گشتی پێکهاتەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید لە ماوەی تەنها دوو وەرزدا، دابەزیووە بۆ نیوەی نرخی پێشوویان.
ئەتڵەتیکۆ بەر لە دوو وەرز ناسناوی خولی ئیسپانی بردەوە و ئەمە ترۆپکی ئاست و بەهای یاریزانەکانی بوو، بەڵام لەوکاتەوە بەردەوام بە ناجێگیری و خراپ دەرکەوتنی ئەستێرەکانی یەوە دەناڵێنێت.
بەگوێرەی ماڵپەڕی ترانسفێر مارکێت، لە ٢٠١٩دا کاتێک ئەتڵەتیکۆ بووە پاڵەوان، نرخی پێکهاتەکەیان ٩٥٥ ملیۆن یۆرۆ بوو، وە یەکێک بوو لە گرانبەهاترینەکانی جیهان. بەڵام ئەمڕۆ بەپێی هەمان سەرچاوە تەنها ٤٨٩ ملیۆن یۆرۆیە و نزیکەی نیوەی بەهاکەی پێشووە.
دابەزینی بەهای ئەستێرەکان هۆکاری سەرەکییە لەم بابەتەدا. یان ئۆبلاک لە ٢٠١٩دا بەهای ١٠٠ ملیۆن یۆرۆبوو، ئێستا دابەزیووە بۆ ٤٠ ملیۆن. لە پاڵ جواو فیلیکس (بە خواستن لە چێڵسییە)، ئەنتوان گریزمان، مارکۆس یۆرێنتی سەرجەمیان پێکەوە نرخییان ٤٢٠ ملیۆن بوو. ئێستا هەر چوارییان نرخیان ١٠٠ ملیۆنە (بێ جواو فیلیکس کە بە خواستن رۆشتووە).