
ئەریگۆ ساکی هێرش دەکاتە سەر ستیفانۆ پیۆڵی راهێنەری میلان.
ساکی راهێنەری پێشووی یانەکە، پاش شکستەکەیان بەرامبەر ئینتەر بۆ گازیتا دیلۆ سپۆرت وتی “میلان چیتر تیمێک نیە، بەتایبەت ئەو میلانەی لە نیوەی یەکەمدا بینیمان، ئینتەر بەرامبەر رکابەرێک یاری نەدەکرد بەڵکو وەک ئەوەبوو تەنیا وەستابوون، ئینتەر لێیان بدەن. کارییان تەنها راکردن بوو بەدوای ئینتەر و هەمیشە درەنگیش دەگەیشتن. هیچ چانسێکی فشار و پێشکەوتنیان نەبوو. گۆڕان بۆ پێنج بەرگریکاری تەنها سەری لێشێواندن و هەموو کارە باسەکانی ساڵانی پێشووی بەتاڵ کردەوە و دژی تەواوی بیرۆکەکانی پێشوویان بوو. پیۆلی کاری گەورەی کرد لەگەڵ میلان و ئەمە نابێت هەرگیز لەبیر بکرێت، بەڵام لە دێربی دەبێت راشکاوانە بڵیین بە بژاردەکانی، هەموو کارەکانی پێشووی سفر کردەوە”.
کۆتا بردنەوەی میلان مانگێک لەمەوبەر بوو بەرامبەر سالێرنیتانا، لەوکاتەوە ١٨ گۆڵی لێکراوە و تەنها ٧ گۆڵی تۆمارکردووە لە ٧ یاریدا.