گوتی: ڤینیسیوس زیاد لە پێویستی گرنگی بە هاندەران و ناوبژیوان دەدات

گوتی هێرناندێز ئەستێرەی پێشووی ریاڵ مەدرید ئامۆژگاری ڤینیسیوس جونیۆرز دەکات هێندە بایەخ بە هاندەرانی تیمی بەرامبەر و بڕیارەکانی ناوبژیوان نەدات.
ئەم هەفتەیە راگەیەندرا ڤینیسیوس زۆرترین فاوڵی لێگیراوە لەنێو سەرجەم یاریزانانی خولەگەورەکانی ئەورووپا و ئەنشلۆتیش نیگەرانی خۆی نیشاندا لە رەفتاری هاندەر و یاریزانانی بەرامبەر و ناوبژیوان بەرامبەر ئەستێرە لاوەکە.
گوتی کە ئێستا شیکەرەیەوە لە کەناڵی دازن وتی “بەدڵنیاییەوە فاوڵی زۆر لەسەر دەگیرێت چونکە ئەو یەکێکە لەو یاریزانانەی بە ئاسانی یاریزان دەبڕێت و ئەمەش چیتر لە تۆپی پێ ئاسایی نیە، بەڵام پێشم وایە ئەو زۆر یاخەخ بە ناوبژیوان و هاندەران دەدات و کێشەی من لەگەڵ ئەوەیە، ئەو کارەی یارمەتی شێوازی یاریکردنی نادات، دەکرا ببێتە هۆکارێک تاوەکو لەدژی ئەوان زیاتر هەوڵبدات بەڵام بە پێچەوانەیە و شێوازی یاریکردنی خۆی لەدەست دەدات”.
ڤینیسیوس لە کۆتا ٧ یاری ریاڵ مەدرید دا تەنها یەک گۆڵی هەیە.