ئینگلتەرا
کلۆپ باسی ١٠ ساڵی دیکە دەکات لەگەڵ لیڤەرپوول

یاریگا-یۆرگن کلۆپ دەڵێت دەتوانێت تا ١٠ ساڵی دیکە لە راهێنەرایەتی لیڤەرپوول بەردەوام بێت.
راهێنەرە ناودارە کە پاش بەرامبەربوونیان لەگەڵ چێڵسی بە بێ گۆڵ و درێژە کێشانی ئاستە خراپەکەی تیمەکەی، بۆ بی تی سپۆرت وتی “کێشەکە لە ووزە و خولیای من نیە بۆ کارەکە لەگەڵ لیڤەرپوول، من وەکو ئۆبیلێکس وام (کاراکتەرێکی بەهێزی کارتۆنییە) ووزەی تاوەکو ١٠ ساڵی دیکە م پێیە”.
کلۆپ پارساڵ گرێبەستەکەی تاوەکو ٢٠٢٦ تازەکردەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەنفیڵد و چوارەم سەرکەوتووترین راهێنەری مێژووی یانەکەیە لە رووی بردنەوەی ناسناو بە ٧ ناسناو. , بەڵام لە ئێستادا لە پلەی هەشتەمی ریزبەندی پریمەرلیگن و لە کۆتا سێ یاریدا، یەک خاڵییان هەیە.