Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

فرانک لامپارد لەسەر لێواری دوورخستنەوەیە لە کارەکەی

Yariga App

یانەی ئێڤەرتۆن نزیکە لە دوورخستنەوەی فرانک لامپاردی راهێنەری یانەکەیان.

ئێوارەی ئەمڕۆ ئێڤەرتۆن ٢-٠ تووشی شکست هات بەرامبەر بە وێستهام و دابەزی بۆ پلەی ١٩هەمی ریزبەندی، وە لەگەڵ ساوزهامپتنی خاوەن کۆتا پلە تەنها جیاوازی گۆڵیان لە نیواندایە.

بەگوێرەی رۆژنامەکانی بەریتانیا، لە نێویاندا دەیلی مەیل بە ئەگەرێکی زۆرەوە لامپارد دووردەخرێتەوە، ئەوەی ئاگرەکەشی خۆشترکرد لێدوانێکی  فەرهاد موشیری سەرۆکی یانەکەبوو دوای شکستەکە کاتێک پرسیاری دوورخستنەوەی لامپاردی لێکرا لە وەڵامدا وتی “هیچ کۆمێنتێک نادەم و تەنها بڕیاری من نیە”.

شکستەکەی ئەمڕۆی ئێڤەرتۆم شەشەم دۆڕانی ئەو یانەیە بوو لە کۆتا حەوت یاریدا و ئەگەری دابەزینی ئەو یانەیە لە ئێستادا بەهێزە.

Back to top button