ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
زانیۆلۆ داوای رۆیشتنی لە رۆما کردووە

نیکۆڵۆ زانیۆلۆ ئەستێرەی دیاری یانەی رۆما داوای لە بریکارەکەی کردووە کە قسە لەگەڵ بەرپرسانی رۆما بکات و رێگەی رۆیشتنی بدەن لە گواستنەوەی زستانەدا.
زانیۆلۆ وەرزێکی خراپ بەڕێدەکات و ئاستی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیووە لە کاتێکدا وەکو ئەستێرەی یەکەم و داهاتووی رۆما سەیر دەکرا. پێشهاتە تازەکان ئەوەیان نیشانداوە، رۆماش ئامادەیە دەستبەرداری ببێت.
بەگوێرەی کاڵچیۆ مێرکاتۆ، هاهووی هاندەران لە یارییەکەی بەرامبەر جەنەوا وایکردووە کە بە تەواوی بڕیاری رۆیشتن بدات. سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە ئەو یاریزانە ئارەزووی یەکێک لە یانەکانی ئارسناڵ یاخود تۆتنهام دەکات.
پێشبینی دەکرێت نرخی یاریزانە ٢٣ ساڵەکە لە نێوان ٣٥-٤٥ ملیۆن یۆرۆ بێت.