ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

یانەیەکی پریمەرلیگ رکابەری نەسڕ دەکات بۆ ناڤاس

Yariga App

یانەی نەسڕی سعوودی دەبێت رکابەری نۆتینگهام فۆرێستی ئینگلیزی بکات بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی کەیلۆر ناڤاس.

گۆڵپارە بە ئەزموونەکەی پاریس، ماوەیەکی زۆرە لەسەر کورسی یەدەگی یانەکەیەتی و چاوی لە رووکردنە یانەیەکی دیکەیە. سەرەتا راگەیەندرا یانەی نەسڕ سعوودی هەوڵی گواستنەوەی دەدات پاش پێککرانی دەیڤد ئۆسپینای گۆڵپارێزی یەکەمییان.

بەگوێرەی ئەتلەتیک، ئێستا نۆتینگهام فۆرێست چاوی لەو گۆڵپارێزەیە بەهەمان هۆکاری نەسڕ و ئەوانیش دین هێندەرسنی گۆڵپارێزی یەکەمییان پێکانی هەیە.

ناڤاس تەمەنی گەیشتووەتە ٣٦ ساڵ و تاوەکو هاوینی ٢٠٢٤ گرێبەستی لەگەڵ پاریس هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button