Loading...
ئینگلتەرا

موچەکەی مودریک کەمترە لەوەی چاوەڕواندەکرا

Yariga App

یانەی چێڵسی ئینگلیزی میخایلی مودریکی ئۆکرانی گواستەوە ریزەکانی بەرامبەر بە ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ بەڵام بەراورد بە پارەی گواستنەوەکەی مووچەکەی هێندە زۆر نیە.

لاوە بەهرەمەندەکە، هەفتانە ٩٧ هەزار پاوەند وەردەگرێت ئەمەش  تەنها ١٠ هەزار پاوەند لەوەی ئارسناڵ زیاترە لە کاتێکدا خودی یاریزانەکە حەزی بە گواستنەوە دەکرد بۆ ئارسناڵ.

لە  کاتێکدا ئەو یاریزانە ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ نرخی بووە، بەڵام موچەکەی لە چێلسی کەمترە لە یاریزانە یەدەگەکانی وەکو لۆفتوس چیک و هۆدسن ئۆدۆی. وە رەحیم ستێرلینگ کە هاوینی رابردوو هاتە بلوز سێ هێندەی مودریک وەردەگرێت.

بەو پێیەش، پەیوەندیکردنی مودریک بە چێڵسی لەبری ئارسناڵ هۆکارەکەی مووچە نەبووە، بەڵکو ئەو بڕە پارە زۆرە بوو کە چێڵسی ئامادەبوو  بیدات بە شاختار دۆنێتسک.

Back to top button