ئهڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
ئەستێرەیەکی یونایتد لە ئەڵمانیا داواکراوە
یانەی بۆروسیا دۆرتموندی ئەڵمانی هەوڵی گواستنەوەی ئەنتۆنی ئیلانگای یاریزانی لاوی مانچێستەریونایتد دەدات.
بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی بازاڕی گواستنەوە، دۆرتموند دەیەوێت بە خواستن ئیلانگا بگوازێتەوە و گفتوگۆکانیش تا ئێستا بە باشی چوونەتە پێش.
بەگوێرەی سەرچاوەکە، یانەی ئێڤەرتۆن بەهەمان شێوەی دۆرتموند ئارەزووی ئەو یاریزانە دەکات بەڵام خودی ئیلانگا زیاتر حەز بە دۆرتموند دەکات.
یاریزانە سویدییەکە لەم وەرزەی پریمەرلیگدا تەنها لە دوو یاریدا لە پێکهاتەی سەرەکی مانچێستەر بووە.