ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
مودریک گرێبەستەکەی چێڵسی واژۆکرد

میخایلۆ مودریک ی ئەستێرەی شاختار بەفەرمی بووەتە یاریزانەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی.
بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی بازاڕی گواستنەوە، ناوبراو ئەمڕۆ پشکنینە پزیشکییەکانی تێپەڕاندووە و لە بارەگای چێڵسی واژۆی لەسەر گرێبەستەکە کردووە.
گرێبەستی ئەو یاریزانە بۆ ماوەی ٧ ساڵە و چێڵسی بڕی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆی داوە بۆ بەدەستهێنانی هێرشبەرە ئۆکرانییەکە.
بەگوێرەی سەرچاوەکە، پێشبینی دەکرێت هەر ئەمڕۆ ئەو یاریزانە لە ستامفۆرد بریج پێشکەشی هاندەران بکرێت.