Loading...
ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ووردەکاری گواستنەوەی جواو فیلیکس بۆ چێڵسی

Yariga App

ئەمڕۆ بەفەرمی راگەیەندرا جواو فیلیکسی ئەستێرەی ئەتلەتیکۆ مەدرید پەیوەندی بە چێڵسی ئینگلیزییەوە دەکات.

بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی بازاڕی گواستنەوە، هێرشبەرە پۆرتوگالییەکە بە خواستن پەیوەندی بە بلوزەوە دەکات تا کۆتایی وەرز. ئەتڵەتیکۆ تەنها بۆ شەش مانگی داهاتوو بڕی ١١ ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت و تەواوی مووچەکەشی لەم ماوەیەدا یانە ئینگلیزییەکە دەیدات.

جگە لەوەش، ئەتڵەتیکۆ گرێبەستی ئەو یاریزانە تازەدەکاتەوە تاوەکو ساڵی ٢٠٢٧ و پاشان رێگەی دەدات یاری بۆ چێڵسی بکات.

فیلیکس گرانترین یاریزانی مێژووی ئەتڵەتیکۆ مەدریدە و لە ٢٠١٩ بە ١٢٦ ملیۆن یۆرۆ چووە یانەکەی مەدرید بەڵام لە سێ ساڵی رابردوودا نەیتوانیوە ئەو ئاستە پێشکەش بکات کە یانەکە چاوەڕێی دەکرد.

Back to top button