ئیسپانیابازاڕی گواستنهوه
ئەتڵەتیکۆ مەدرید لە بارسێلۆنا بەدوای جێگرەوەی فیلیکس دەگەڕێت

یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کردووە بەمەبەستی گواستنەوەی مەمفیس دیپای بۆ واندا میترۆپۆلیتانۆ.
هەواڵەکە هاوکاتە لەگەڵ رۆیشتنی جواو فیلیکس لە یانەکە بەرەو چێڵسی و پێناچێت بارسێلۆناش رێگری بکات لە رۆیشتنی دیپای.
بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆ، ئەم هەفتەیە بەفەرمی هەردوولا لەسەر مێزی گفتوگۆ دادەنیشین بۆ باسکردنی گواستنەوەکە و دیپای یەکێکە لە بژاردەکانی ئەتلەتی بۆ جێگەی فیلیکس تا هاوینی ئەمساڵ.
دیپای لەم وەرزەدا بە تەواوی متمانەی چاڤی راهێنەری لەدەستداوە و تەنها لە ٢ یاری لالیگا و یارییەکی چامپیۆنزلیگ بەشداری کردووە و یەک گۆڵی تۆمارکردووە.