ئیسپانیابازاڕی گواستنهوه
هازارد داوایەکی مەدرید بۆ رۆیشتن لە یانەکە رەتدەکاتەوە

ئێدین هازارد ئامادەنیە ریاڵ مەدرید جێبهێڵێت سەرەڕای ئەوەی جارێکیتر لەلایەن یانەکەیەوە داوای لێکراوە هەوڵی دۆزینەوەی یانەیەکی تازە بدات.
بەگوێرەی ئەتلەتیک، هازارد بە یانەکەی راگەیاندووە بە هۆکاری تایبەت بە خۆی لە گواستنەوەی زستانەدا ناڕوات بەڵام لە هاوینی داهاتوودا بیری لێدەکاتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە ناوبراو لە ٢٠١٩دا بووە گرانترین یاریزانی یانەکە بە ١٤٠ ملیۆن و لەوکاتەوە خراپی ئاست و ئەنجامی و موچە بەرزەکەی بووەتە کێشە بۆ مێرەنگی.
گرێبەستی ئەو یاریزانە لە کۆتایی وەرزی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ کۆتایی دێت.