Loading...
ئینگلتەرا

دی خیا: دەمەوێت لە یونایتد واز لە یاریکردن بهێنم

Yariga App

دەیڤد دی خیا دەڵێت دەیەوێت لە مانچێستەر یونایتد بمێنێتەوە تا کاتی وازهێنانی لە یاریکردن.

گۆڵپارێزە ئیسپانییەکە تەمەنی گەیشتووەتە ٣٢ ساڵ و هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی بەسەر دەچێت. دەنگۆی ئەوە هەیە یونایتد ئامادەبێت تەنها بۆ یەک وەرزی تر بۆی تازە بکاتەوە.

ئەمڕۆ ئەو گۆڵپارێزە بۆ سکای سپۆرت وتی “من زۆر ئاسوودەم، سەرنجم تەنها لەسەر مەشقەکان و پێشکەشکردنی ئاستی بەرزە، بەدڵنیاییەوە گفتوگۆکانیش بۆ تازەکردنەوە بە باشی کۆتاییان دێت. هیوادارم تەواوی کاروانی یاریکردنم لێرە بەسەر بەرم، ساڵانێکی زۆرە لێرەم و ئەمە یانەی منە. جێگەی شانازییە لەگەڵیاندام و دڵخۆشم “.

دی خیا لە ساڵ ٢٠١١دا روویکردە یونایتد و بووە گرانبەهاترین گۆڵپارێزی بەریتانیا ببە ١٨.٩ ملیۆن پاوەند.

Back to top button