سێ راهێنەر پاڵێوراون بۆ جێگرتنەوەی لامپارد

پۆستەکەی فرانک لامپارد لە مەترسیدایە و لە ئێستاوە میدیاکانی بەریتانیا سێ راهێنەر وەک جێگرەوەی دەستنیشان دەکەن.
ئێڤەرتۆن وەرزێکی خراپ بەڕێدەکات و شکستەکەی دوێنێ یان بەرامبەر برایتۆن بە ئەنجامی ٤-١، هێندەی دیکە هاندەران و بەڕێوبەرانی یانەکەی نیگەران کردووە.
بەگوێرەی رۆژنامەکانی ئینگلتەرا، بە ئەگەرێکی زۆرەوە لامپارد لە کارەکەی دووردەخرێتەوە. ماڵپەڕی ٩٠خولەک دەڵێت کاندیدی یەکەم واین روونییە کە ئێستا راهێنەری دی سی یونایتدی ئینگلیزی.
ساڵی پاریش ئێڤەرتۆن پەیوەندییان بە روونییەوە کرد بەڵام سەرەنجام لامپاردیان هەڵبژارد و رەنگە سەرلەنوێ هەوڵ بۆ ئەستێرەکەی پێشوویان بدەنەوە.
بژاردەی دووهەم، شان دایکی راهێنەری پێشووی بێرنلی، شان ١٠ ساڵ راهێنەری بێرنلی بوو بەڵام پارساڵ دوورخرایەوە و لە ئێستادا بێ یانەیە.
بژاردەی سێهەم، رۆبیرتۆ مارتینێزی راهێنەری پێشووی بەلجیکایە. مارتینێز ماوەی شەش ساڵ راهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیکا بوو تاوەکو مانگی رابردوو لەدوای ماڵئاواییکردنی بەلجیکا لە مۆندیال دوورخرایەوە.