ئیسپانیا
چاڤی: ئاراوخۆ لە پێکهاتەی سەرەکی دەبێت

یاریگا-چاڤی هێرناندێز دڵی هاندەرانی یانەکەی خۆش دەکات و رایدەگەیەنێت رۆناڵد ئاراوخۆ ئامادەیە بۆ یاریکردن.
ئاراوخۆ بەر لە جامی جیهانی تووشی پێکان هات و نەیتوانی لەو پاڵەوانێتییە بەشداربێت، بەڵام سبەینێ لە جامی شای ئیسپانیا بارسا بەرامبەر ئینتەر سیتی یاری دەکات و چاڤی سەبارەت بەو یاریزانە وتی” ئەو ١٠٠٪ ئامادەیە بەهۆی ئەو هەموو مەشق و هەنگاوە ناوییەتی لەپێناو چاک بوونەوەی، ئەو رۆحیەتێکی جەنگاوەرانەی هەیە، لەم یارییەدا ئەوانە لە پێکهاتەی سەرەکی دەبن کە کەمتر یارییان کردووە وەکو ئاراوخۆ و ئێریک گارسیا”.
چاڤی ئاشکراشی کرد، پێکانەکەی گاڤی سووکە و کێشەی نیە بۆ یاری داهاتوو پاش ئاڵوگۆڕپێکردنی لە یارییەکەی ئیسپانیۆل.