Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئارسناڵ لە گواستنەوەی مودریک نزیک بووەتەوە

Yariga App

یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی نزیکە لە گواستنەوەی  میخایلۆ مودریکی ئەستێرەی شاختار دۆنێتسک.

بەگوێرەی ماڵپەری فۆر فۆر تو، ئارسناڵ لەگەڵ ئەو یاریزانە گەیشتووەتە رێککەوتن لەسەر خاڵە هاوبەشەکانی نێوانیان و یانە ئۆکرانییەکەش نزیکە لە رازیبوون بە گرێبەستە تازەکەی گەنەرز.

پێشتر یانە لەندەنییەکە ٥٥ ملیۆن پاوەندی پێشکەشکردبوو بەڵام رەتکرایەوە، پاشان بە ئۆفەرێکی نوێ وە گەڕایەوە کە بڕەکەی دەگاتە ٦٢.٥ ملیۆن پاوەندی ستەرلینی.

مودریک سەرنجی هەمووانی بەلای خۆیدا راکێشا بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ نیشانی دا و  خاوەنی سێ گۆڵ و دوو ئەسیستە سەرەڕای ئەوەی تەمەنی تەنها ٢١ ساڵە.

مودریک لە ئێستاوە لە رێگەی پێگەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەی یارییەکانی ئارسناڵ دادەنێت و ستایشی ئاستی ئەو یانەیە دەکات.

Back to top button