ئاسیابازاڕی گواستنهوه
ئەلنەسڕ هێرشبەرێکی دیکەی ئەورووپا دەکەنە ئامانج

یانەی نەسڕی سعودی دەیەوێت ماورۆ ئیکاردی بکاتە هاوشانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ریزەکانی دا.
لە گرێبەستێکی مێژووییدا نەسڕ توانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بباتە ریزەکانی، ئەمڕۆش بەپێی هەواڵێکی توتۆ مێرکاتۆ وێب، ئەو یانەیە هەوڵەکانی دەستپێکردووە بۆ گواستنەوەی ماورۆ ئیکاردی.
ئیکاردی سێ وەرزی سەختی لە پاریس سان جێرمان بەسەربرد پاش جێهێشتنی ئینتەر و ئەم وەرزەش لە گالاتەسەرای وەرزێکی پڕ کێشە بەسەر دەبات. یانە تورکییەکە ئامادەن دەستبەرداری ببن.
یانەی نیوێل ئۆڵد بۆیسی ئەرژەنتینیش هەوڵی گواستنەوەی دەدات بەڵام بەگووتەی سەرچاوەکە گرێبەستەکەی نەسڕ زۆر گرانبەهاترە.
ئیکاردی باشترین ساتەکانی لە ئینتەر بەسەربرد و لە ٢١٩ یاریدا خاوەنی خاوەنی١٢٤ گۆڵ و ٢٩ ئەسیست بوو.