ئاسیابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
بەپەلەو بەفەرمی: کریستیانۆ رۆناڵدۆ پەیوەندی بە نەسڕی سعوودییەوە کرد

یاریگا-کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەفسانەی زیندووی تۆپی پێ بەفەرمی پەیوەندی بە یانەی نەسڕی سعودی کرد.
لە کۆتا رۆژەکانی جامی جیهانیدا، پڕوپاگندەی گرێبەستێکی نەسڕ بۆ رۆناڵدۆ بڵاوبووەوە، بەڵام هەرگیز لە خەیاڵی هاندەرانی ئەفسانە پۆرتوگالییەکە نەبوو کە رازی ببێت لە خولی سعودیە یاری بکات. بەڵام دوای نزیکەی ١٠ رۆژ رۆناڵدۆ بە گرێبەستێک بۆ ماوەی سێ ساڵ پەیوەندی بە نەسڕەوە کرد و موچەکەی ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆی ساڵانە دەبێت، بەوەش بووە خاوەن بەرزترین موچە لە مێژووی تۆپی پێ دا.
دەنگۆی ئەوە هەبوو رۆناڵدۆ ببێتە باڵیۆزی سعوودییە بۆ میوانداریکردنی جامی جیهانی ٢٠٣٠ ، بەگوێرەی مارکا رۆناڵدۆ بەوە رازی نەبووە و ئەو بەندە لە گرێبەستەکەی دەرهێنراوە.