Loading...
ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

سیتی ئامادەیە دوو هێندەی میلان مووچە بدات بە لیاو

Yariga App

یاریگا-یانەی مانچێستەر سیتی پەیوەندی بە باوکی رافایل لیاو کردووە و ئامادەن موچەیەکی خەیاڵی بخەنە بەردەم.

لاوە پۆرتوگالییەکە حەز بە مانەوە دەکات لە میلان، بەڵام لە نوێترین پێشهاتدا بەگوێرەی لاگازیتا ، مانچێستەر سیتی پەیوەندی بە باوکی ئەو یاریزانەوە کردووە و پێیان وتوون ئامادەن موچەی ١٢ ملیۆن یۆرۆی ساڵانە بدەنە ئەو یاریزانە.

ئەمە لە کاتێکدایە، میلان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە دەتوانێت تەنها شەش ملیۆن یۆرۆ وەک مووچە بدات.

لیاو لە ٢٠٢٤ گرێبەستەکەی بەسەردەچێت و یانەکە بەرژدی کار لەسەر تازەکردنەوەی دەکات بەڵام هەوڵەکانی یانە ملیاردێرەکە کێشەی بۆ رۆسۆنێری دروست کردووە.

Back to top button