Loading...
ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

کاپێلۆ بۆ لیاو: مەبە بە دۆناروما

Yariga App

یاریگا-فابیۆ کاپێلۆ راهێنەری ناوداری ئیتاڵی داوا لە رافایل لیاو دەکات وەفاداربێت بۆ میلان و هەڵەکەی جیانلویجی دۆناروما دووبارە نەکاتەوە.

کاپێلۆ لە سێ کاتی جیاوازدا راهێنەرایەتی میلانی کردووە و سەبارەت بە دەنگۆکانی رۆیشتنی لیاو بۆ کۆریێری دیلا سیێرا وتی ” ئەو بووەتە ئەستێرەیەکی گەورە و بۆ ئەوەش قەرزاری میلانە، وە دەبێت وەفادار بێت وەک چۆن دۆناروما وەفادار نەبوو بۆ یانەکە. ئەو تواناکانی خۆی سەلماندووە و یاریزانێکی گرنگە، میلان ئەو ئازادییەی پێبەخشی کە خۆی نیشان بدات و هێشتا زیاتریشی لە هەگبەدایە”.

دۆناروما لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا پەیوەندی بە ئەیسی میلانەوە کرد و لە ریزەکانی ئەو یانەیەدا وەک گۆڵپارێزێکی گەورە دەرکەوت بەڵام  لە ٢٠٢١ گرێبەستەکەی نوێ نەکردەوە و بێ بەرامبەر پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە کرد، ئێستاش دۆخەکە هاوشێوەیە بۆ میلان و ئەگەر لیاو گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە و رەنگە زیانێکی گەورەی دارایی لە رۆسۆنێری بدات.

Back to top button