
یاریگا- خۆزێ مۆرینهۆ لەژێر فشاری یەکێتی تۆپی پێی وڵاتەکەیدا تاوەکو دەست لەکارەکەی بکێشێتەوە و جێگەی فێرناندۆ سانتۆس بگرێتەوە وەکو راهێنەری پۆرتوگال.
خۆزێ لەگەڵ رۆما گرێبەستی هەیە تاوەکو هاوینی ٢٠٢٤ و هەمیشە وتوویەتی لە یانەکە دەمێنێتەوە تا کاتی کۆتایی گرێبەستەکەی، بەڵام بەگوێرەی سکای سپۆرت فشارەکانی ئەم دواییەی پۆرتوگال، رۆمای نیگەران کردووە و ترسی ئەوەیان هەیە مۆرینهۆ بە داواکارییەکەیان رازی ببێت.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، پۆرتوگال رازییە بەوەی مۆرینهۆ لەگەڵ رۆما بمێنێتەوە تاوەکو کۆتایی وەرز و پاشان ئەو ئەرکە بگرێتە ئەستۆ، لەو ماوەیەشدا روی خۆرخی راهێنەری تیمی خوار ٢١ ساڵ ئەرکی پۆرتوگال بەشێوەیەکی کاتی لە ئەستۆ دەگرێت.
هەڵبژاردەی پۆرتوگال، فێرناندۆ سانتۆسی دوورخستەوە پاش ئەوەی لە قۆناغی هەشتدا بەرامبەر مەغریب ماڵئاواییان کرد.