تێن هاگ: دەمەوێت مەگوایەڕ ئەو ئاستەی ئینگلتەرا بهێنێتەوە بۆ یونایتد

ئێریک تێن هاگ ستایشی هاری مەگوایەر دەکات بۆ ئەو ئاستە بەرزەی لە جامی جیهانی نیشانیدا.
هاری وەکو بەرگریکارێکی یەدەگ لە مانچێستەریونایتد بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا کرا، بەڵام ئاستە خراپەکەی ئەم وەرزەی نەبووە هۆی ئەوەی گاریس ساوزگەیت لە ئینگلتەرا متمانەی پێنەدات و لە پێکهاتەی سەرەکی سەرجەم یارییەکانی ئینگلتەرا بوو.
تێن هاگ ئەمڕۆ بۆ سکای سپۆرت وتی “دەمانەوێت ئەو ئاستەی لە جامی جیهانی نیشانیدا، لەگەڵ خۆی بهێنێتەوە بۆ یوناتد. پێم وایە جامی جیهانییەکی زۆر باشی بەڕێ کرد، ئاستی زۆر جێگیر بوو. کاتێک بەو متمانە زۆرەوە یاری دەکات دەبێتە یاریزانێکی زۆر گرنگ و کاریگەر و ئەوەش چاوەڕوانی ئێمەیە لەو یاریزانە”.
چاوەڕواندەکرێت پاش ئەم لێدوانە، مەگوایەڕ بگەڕێتەوە پێکهاتەی سەرەکی مانچێستەر و یەکەم یاری ئەو یانە لە ٢١ی ئەم مانگە دەبێت بەرامبەر بێرنی لە جامی کاراباو.