یاریگا-هەڵبژاردەی مەغریب بەردەوامە لە نوسینەوەی مێژوویەکی نوێ بۆ هەڵبژاردە عەرەبییەکان و ئەفریقییەکان لە جامی جیهانیدا.
مەغریب پاش شکستهێنان بە ئیسپانیا لە قۆناغی ١٦دا، ئێوارەی ئەمڕۆ توانی شکست بە پۆرتوگالیش بهێنێت و خۆی بگەیەنێتە چوارگۆشەی زێڕینی مۆندیالی قەتەڕ.
یەکەمجارە هەڵبژاردەیەکی ئەفریقی و عەرەبی دەتوانێت بگاتە ئەو قۆناغە، ئەمەش پاش لێدانێکی سەر نایابی یوسف ئەن نەسیری و پارێزگاریکردن لە گۆڵەکەیان تا کۆتایی بەرامبەر رۆناڵدۆ و هاوڕێکانی.
لە قۆناغی داهاتوودا، مەغریب رووبەرووی براوەی فەڕەنسا و ئینگلتەرا دەبێتەوە، ئەگەر بەردەوام بن لەسەر سەرکەوتنەکانیان سەرلەنوێ مێژووییەکی دیکەی زێڕین دەنووسنەوە و دەگەنە یاری کۆتایی جامی جیهانی.