رەحیم ستێرلینگ دەگەڕێتەوە قەتەڕ و پەیوەندید ەکاتەوە بە کامپی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا.
رەحیم ئەو وڵاتەی جێهێشت پاش ئەوەی خێزانەکەی رووبەرووی دزییەکی چەکداری بووەوە لە ماڵەکەی خۆیاندا، پاش چەند رۆژێک ئەو یاریزانە داوای کرد رێگەی بدەن بگەڕێتەوە قەتەڕ و گاریس ساوزگەیتی راهێنەریش بەوە رازی بووە.
ستێرلینگ بەو هۆیەوە لە یارییەکەی قۆناغی ١٦ بەرامبەر سەنیگال یاری نەکرد کە بە ئەنجامی ٣-٠ بردییانەوە، بە ئەگەرێکی زۆرەوەش لە پێکهاتەی سەرەکی ئینگلتەرا نابینرێتەوە بەهۆی ئاست بەرزی راشفۆرد و فۆدێن و ساکا.