ئه‌مریکائیسپانیامۆندیال

ڤینیسیوس باسی کاریگەری ئەنشڵۆتی دەکات لەسەر ئاستی لەگەڵ بەڕازیل

Yariga App

یاریگا-ڤینیسیوس جونیۆرس لە میانەی کۆنگرەی رۆژنامەوانی بەر لە یارییەکەی کرواتیا ستایشی کاڕلۆ ئەنشلۆتی دەکات.

ڤینی و بەڕازیل لە چارەگی کۆتایی جامی جیهانی رووبەرووی کرواتیا دەبنەوە و ڤینی بەر لەو یارییە وتی “ئەنشڵۆتی وای کرد زۆر متمانەم بە خۆم بێت، ئەو وەکو باوکمە، قسەم لەگەڵی کرد و رێنماییەکانی وای کرد ببمە یاریزانێکی سەرەکی بەڕازیل، وە هەمیشە رەقە لەگەڵم کە پێویست بکات.

گومان هەبوو لەوەی ڤینیسیوس لە پێکهاتەی سەرەکی بەڕازیل بێت، بەڵام ناوبراو لە ٧ گۆڵی هەلبژاردەکەدا، گۆڵێکی تۆمارکردووە و رۆڵی هەبووە لە چوار گۆڵی دیکەشدا.

تیتێی راهێنەریش ئاشكرایکردبوو قسەی لەگەڵ ئەنلشۆتی کردووە تاوەکو بزانێت چۆن سوود لە لاوە بەهرەمەندەکە ببینێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button