هۆکاری دەستدرێژییە توندەکەی ئیتۆ بۆ سەر فۆتۆگرافەرەکە
شەوی رابردوو لە رووداوێکی شۆکهێنەردا، ساموێل ئیتۆ هێرش دەکاتە سەر فۆتۆگرافەرێک و بە خراپی لێی دەدات.
فۆتۆگرافەرەکە لە راستیدا یوتیوبەرێکی جەزائیرییە بە ناوی سەعید مامونی و بەفەرمی سکاڵای لەسەر ئیتۆ تۆمارکردووە. ناوبراو لە یوتیوبێکدا هۆکاری گرژییەکەی روونکردەوە و وتی ” بە ئیتۆم وت ” بەکاری گەساما” چۆنە؟ تۆ بەرتیلت پێداوە؟ ئەویش لێیدام و کامێراکەی شکاندم. من کارەکە دەدەمە دەست یاسای قەتەڕ و لە پۆلیس سکاڵام لەسەر تۆمارکردووە”.
بەکاری گەساما ناوبژیوانی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی بوو لە نێوان جەزائیر و کامیرۆن، جەزائیر بە لایەنگری بۆ کامیرۆن تۆمەتباری دەکەن و پێیان وایە لەو یارییەدا چەندین جار بەمەبەست زوڵمی لێکردوون و ئەوەش هۆکاری ئەوە بووە کامیرۆن سەربکەوێت بۆ جامی جیهانی و ئەوان ماڵئاوایی بکەن.’
جەزائیر بەفەرمی سکاڵای لای فیفا دژی ئەو ناوبژیوانە بەرزکردبووەوە بەڵام ئەنجامێکی ئەوتۆی نەبوو.
ڤیدیۆی رووداوەکە:
[VIDEO] Samuel Eto’o golpea peligrosamente a una persona al final del partido entre Brasil y Corea https://t.co/smWcShJBYE pic.twitter.com/aXacvIHIdM
— La Opinión (@LaOpinionLA) December 6, 2022