یاریگا-جەمال موسیالا دەڵێت ئارەزووی ئەوە بووە یاری بۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بکات.
لاوە بەهرەمەندەکە یاریزانی لاوانی ئینگلتەرا بوو، بەڵام پاش ئەوەی روویکردە بایەرن میونشن لە چێڵسییەوە، رازی بوو بەوەی هەڵبژاردەکەی بگۆڕێت بە ئەڵمانیا.
جەمال بەر لە یارییەکەی ئەمڕۆی مانشافت بەرامبەر ئیسپانیا وتی ” ئینگلتەرا بەهرەمەندی زۆر گەورەی هەیە و لەسەر ئاستی تاک لە باشترینەکانن، هیوادارم باش بن لە جامی جیهانی چونکە بەشێک بوو لە ژیانم، هەمیشە ویستوومە یاری بۆ ئینگلتەرا بکەم کە گەنجتر بووم، لە تیمی لاوانیش زۆر شت فێر بووم و جیاوازە لە یاریکردن بۆ ئەڵمانیا. ئەوەی فێری بووم و لە تەواوی کاروانی وەرزشیم لەگەڵم دەمێنێتەوە ئەوەیە، زۆر گرنگی بە تەکنیکی تاکە کەس و یاری لە یەک یاریزان بەرامبەر یەک یاریزان گرنگی پێدەدەن، وە ئازادییەکی زۆر هەیە لە یاریکردن”
موسیالا لە ئەڵمانیا لە دایک بووە، بەڵام لە حەوت ساڵیدا لەگەڵ خێزانەکەی رووی کردبووە ئینگلتەرا.