مۆندیال
هازارد دڵی هاندەرانی قەتەڕ خۆش دەکات
بابەتی هاوڕەگەزخوازان تا دێت زیاتر باڵدەکێشێت بەسەر ئاسمانی جامی جیهانی قەتەڕ و ئێدین هازاردیش بەرەی خۆی هەڵبژارد.
تەواوی جیهانی تۆپی پێ دابەش بوون بەسەر دوو بەرەدا و بەشێکیان توڕەن لەوەی قەتەڕ رێگە لە پشتیوانیکردن لە هاوڕەگەزبازان دەگرێت و تەواوی میدیاکانیان خستووەتە خزمەت هێرشکردنە سەر وڵاتە عەرەبییەکە، بەشەکەی دیکەش پێیان وایە جامی جیهانی شوێنی تۆپی پێ یە نەک بابەتی سیاسی.
هازارد پاش بردنەوەکەیان لە کەنەدا , پرسیاری رەفتارەکەی ئەڵمانیای لێکرا کاتێک یاریزانەکان دەستییان خستە سەر دەمیان وەک هێمانی بێدەنگکردنیان. هازاردیش وتی”بەڵێ بینیم بەڵام دواتر یارییەکەیان دۆڕان، باشتربوو ئەوە نەکەن و یارییەکە ببەنەوە، ئێمە لێرەین تۆپی پێ ئەنجام بدەین، نەک پەیامی سیاسی بنێرین بۆ کەس”.