شاندی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین جیاواز لە هەڵبژاردەکانی دیکە لەبری مانەوە لە هۆتێلی پێنج ئەستێرە دا، لە بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی قەتەڕ دەمێننەوە.
سەرچاوەیەک لە یەکێتی تۆپی پێی ئەرژەنتین سەبارەت بە هۆکارەکەی وتوویەتی ” سەردانی زۆر شوێنی جیاوازمان کرد بەڵام ئێرەمان هەڵبژارد چونکە جگە لەوەی زۆر بەشی جیاوازی تیایە، هەروەها لە شوێنی کراوەدا شوێنی گۆشت برژاندنی تێدایە. ئەمە بۆ یاریزانەکان و ئەرژەنتینییەکان زۆر گرنگە چونکە بەشێکە لە کلتورمان و ویستمان وا هەست بکەن لە نیشتیمانی خۆیانن، ئەوەش بەوە دەکرا چێژی خواردنی ماڵەوەیان هەبێت لێرە. تیمەکانی دیکە شوێنی شاهانەیان هەڵبژاردووە بەڵام ئێمە باشترینی جیهانین و شایەنی خۆشترین گۆشت برژاویشین!”.
گۆشت برژاندن و جۆرەکان بەشێوازی ئەرژەنتینی بە ئاسادۆس ناسراوە و یەکێکە لە خواردنە کلتورییەکانی ئەو وڵاتە.