مۆندیال
بەڕازیل لە یوڤێنتۆس مەشق بۆ جامی جیهانی دەکات
هەڵبژاردەی بەڕازیل لە کۆنتیناسای شوێنی مەشقەکانی یانەی یوڤێنتۆس خۆی بۆ جامی جیهانی ئامادە دەکات.
ئەستێرەکانی سامبا یەکێکن لە کاندیدە بەهێزەکان بۆ بردنەوەی جامەکە بەڵام پێچەوانەی زۆربەی هەڵبژاردەکانی دیکە لە ئەورووپا خۆیان ئامادە دەکەن نەک قەتەڕ و وڵاتانی دەورووبەری.
ئەم پرسە رووبەرووی تیتێی راهێنەر کرایەوە و ئەویش وتی “ئێمە رێکار و پلانی خۆمان هەیە بۆ خۆئامادەکاری، هەمیشە هەوڵ بۆ باشترین دەدەین و دەبێت ئامادەکاریشمان لە باشترین شوێن بێت. دامەزراوەکانی یوڤێنتۆس و هۆیەکانی گواستنەوەیان ئەو ئامانجەی ئێمە دەپێکن.
هاوکات هەڵبژاردە لە هۆتێل “جەی” دەمێننەوە کە یوڤێنتۆس خۆی خاوەندارێتی دەکەن و زۆر نزیکە لە یەکەی مەشقەکان. وابڕیارە تا ٢٠ی ئەم مانگە لەوێ بمێننەوە و پاشان بەرەو قەتەڕ بەڕێ بکەون.