
کریستیانۆ رۆناڵدۆ شەوی رابردوو بە ڤیدیۆییەکی یەک خولەکی هەموو جیهانی وەرزشی تاساند کاتێک رایگەیاند مانچستەر خیانەتی لێکردووە، ویستوویەتی بچێتە مان سیتی، رێزی تێن هاگ ناگرێت و لە مانچێستەر هیچ شتێک وەک پێویست نیە.
بەگوێرەی سکای سپۆرت، تێن هاگ و یاریزانانی یونایتد زۆر بێ هیوان لە رۆناڵدۆ بە تایبەت بەهۆی ئەو کاتەی هەڵیبژاردووە بۆ بڵاوکردنەوەی ئەم دیمانەیە.
سەرچاوەکە دەڵێت یاریزانەکان تێناگەن هۆکاری بڵاوکردنەوەی ئەم دیمانەیە چییە و بۆ دەیەوێت ناوی یانەکە بشێوێنێت، لە ئاستی بەڕێوبەرایەتیش پێیان وایە قسەکانی رۆناڵدۆ راست نیە و بگرە زۆر رێزی لێگیراوە تەنانەت کاتێک داوای کرد یانەکە جێبهێڵێت و دواتریش کاتێک رەتیکردەوە بێتە نێو یاری و یاریگای جێهێشت.
چاوەڕواندەکرێت مانچێستەر وەڵامێکی بەهێزی هەبێت و بەر لە بڵاوکردنەوەی دەیانەوێت بە ووردی خوێندنەوە بۆ بژاردەکانی خۆیان بکەن.