Loading...
ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

رۆما ئامادەیە تامی ئەبراهام بفرۆشێت

Yariga App

یاریگا-یانەی رۆما بۆچوونی گۆڕاوە لەسەر تامی ئەبراهام و ئامادەیە دەستبەرداری بێت.

هێرشبەرە ئینگلیزەکە لە یەکەم وەرزیدا ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد و ٢٧ گۆڵی تۆمارکرد، ئەمەش وای لە یانەکە کرد بیر لە هێنانی یاریزانی زیاتر بکەنەوە بۆ خۆزێ مۆرینهۆ و بیکەنە پڕۆژەیەکی درێژخایەن، بەڵام ئێستا خودی ئەو یاریزانە بووەتە کێشە بۆ پڕۆژەکەی یانەکە بەهۆی ئەو ئاستە خراپەی لەم وەرزە نیشانی دەدات.

بەگوێرەی کاڵچیۆ مێرکاتۆ، یانەکە رازییە لە گواستنەوەی زستانەدا دەستبەرداری ببێت و پێدەچێت هاندەرانیش رازی بن چونکە پاش بەرامبەربوونیان لەم هەفتەیە بەرامبەر تۆرینۆ، ناوبراو هاهووی لێکرا.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، رۆما دەیەوێت دەیڤد فراتێسی هێرشبەری رۆما جێگەی پڕبکاتەوە.

ئەبراهام لەم وەرزەدا تا ئێستا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان تەنها چوار گۆڵی هەیە و بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئینگلتەراش نەکرا بۆ جامی جیهانی.

Back to top button