ئینگلتەرا
یەکێک لە دەوڵەمەندترینەکانی جیهان چاوی لە کڕینی لیڤەرپوولە

یاریگا-موکێش ئەمبانی ملیاردێری گەورەی هیندی ئارەزووی خۆی نیشانداوە بۆ کڕینەوەی یانەی لیڤەرپوول.
بەگوێرەی میرۆر، ئەمبانی پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە کردووە و هەوڵەکانی دەستپێکردووە بۆ کڕینی ئەو یانەیە، ئەمەش پاش ئەوەی گروپی فێنوەی خاوەنی یانەکە رایانگەیاند بەفەرمی لیڤەرپوول دەفرۆشن و چاوەڕوانی ئۆفەرن.
ئەمبانی خاوەنی ٩٠ ملیار پاوەندە و هەشتەم دەوڵەمەندترین کەسی جیهانە بەگوێرەی فۆڤاری فۆربێسی ئابووری، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا رکابەری بەهێزی هەیە لە ئیمارات و بەحرەین و هەروەها لە ئەمریکاشەوە
ناوبراو ئارەزوویەکی زۆری بۆ وەرزش هەیە و یەکێکە لە دامەزرێنەرانی خولی سوپەری هیندستان، هەروەها خاوەنی یانەی مومبای ئیندیانسە لە یاری کریکێت.