ئارسناڵ لە زستان دا گرێبەستی سێ ئەستێرەی تازەدەکاتەوە

یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی پێشبینی زستانێکی گەرم و گوڕ دەکات جگە لە هەوڵ بۆ هێنانی چەند یاریزانێک هاوکات گرێبەستی سێ یاریزانی تازە دەکاتەوە.
بەگوتەی فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی بازاڕی گواستنەوە، ئارسناڵ لە هاویندا هەوڵی هێنانی ناوەڕاستکارێک و هێرشبەرێکی باڵی دیکەی دا و سەرکەوتوو نەبوو، وە چاوەڕواندەکرێت لە زستان دا دووبارە هەوڵ بۆ ئەو دوو پێگەیە بدات. میخایلۆ مودریکی ئەستێرەی شاختاریش یەکێکە لەو ناوانەی کە یانەکە چاودێری دەکات، بەڵام نرخی بە سەروو ٦٥ ملیۆن یۆرۆ مەزەندە دەکرێت.
هاوکات گەنەرز پاش جامی جیهانی، گرێبەستی هەر سێ ئەستێرە بوکایۆ ساکا، ویلیام سالیبا و گابریێل مارتینێلی درێژبکاتەوە پاش ئەو رۆلە گرنگەی لەم وەرزەدا دەیگێڕن.
بەگوێرەی سەرچاوەکە، بەرپرسانی یانەکە پێیان وایە گواستنەوەکانی هاوینەی ئارتێتا سەرکەوتووبوون و ئامادەن پاڵپشتی زیاتری بکەن لە بازاڕی گواستنەوە بۆ ئەوەی درێژە بە ئاستە بەرزەکەی ئەم وەرزەیان بدەن کە تا ئێستا لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولەکەدان.