Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

خاوەنانی لیڤەرپوول دیارییەکی بەنرخ بۆ یانەکە جێدەهێڵن

Yariga App

گروپی فێنوەی خاوەنی یانەی لیڤەرپوول پاش بڕیاری فرۆشتنی یانەکە، دەیانەوێت جود بێڵینگهام بکەنە  دیاری ماڵئاوایی.

بەگوێرەی بی بی سی، ئەو گروپە ئامادەن تاوەکو ٨٧ ملیۆن پاوەند بدەن بە ناوەڕاستکارە بەهرەمەندەکەی بۆروسیا دۆرتموند کە ناسنامەی ئینگلیزییە و تەمەنی تەنها ١٩ ساڵە.  ئەمەش لە کاتێکدا خۆیان یانەکە دەفرۆشن و هیچ قازانجێک لە هێنانی ناکەن جگە لە بەرزبوونەوەی بەهای فرۆشتنی یانەکە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، چاوەڕواندەکرێت نرخی لیڤەرپوول کەمتر بێت لەو نرخەی چێڵسی پێ کڕدرا لە هاوینی رابردوودا، هەرچەندە فێنوەی داوای ٤ ملیار پاوەند دەکەن لە کاتێکدا بە تەنها ٣٠٠ ملیۆن کڕییان لە ساڵی٢٠١٠ دا.

بێڵینگهام هاوکات ئامانجی یانەی ریاڵ مەدریدیشە بەڵام نوێترین پێشهاتەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ئەو یاریزانە لە لیڤەرپوول نزیکترە.

Back to top button