Loading...
ئینگلتەرا

تەلەگراف: شەیتانە سوورەکان داهاتووی رۆناڵدۆی لە زستان دا یەکلاکردووەتەوە

Yariga App

یانەی مانچێستەر یونایتد ئامادەیە کریستیانۆ رۆناڵدۆ بفرۆشێت ئەگەر ئۆفەرێکی گونجاویان پێبگات لە گواستنەوەی زستانەدا.

بەگوێرەی تەلەگراف، شەیتانە سوورەکان ئامادەن گوێ لە هەر ئۆفەرێکی گونجاو بگرن کە بۆ کریستیانۆ دێت بەڵام دەشزانن ئەمە ئاسان نابێت چونکە یانەی کڕیار دەبێت ئامادە بێت موچە زەبەلاحەکەی رۆناڵدۆ بدات ، هەر بۆیە یونایتد دەیەوێ ئەو بابەتە بە نهێنی بهێڵێتەوە تا دڵنیا دەبێت لەوەی دەتوانن بیفرۆشن.

ئەستێرە پۆرتوگالییەکە لەم وەرزەدا لە پریمەرلیگ تەنها یەک گۆڵی هەیە لە ١٠ یاریدا لە کاتێکدا لە زۆرینەی یارییەکانی مانگی پێشوو لە پێکهاتەی سەرەکیدا بووە.

Back to top button