
ئەمڕۆ دادگای کاس لە دژی یانەی لیدز یونایتد بڕیاریدا و پێویستە یانە ئینگلیزییەکە ٢١ ملیۆن یۆرۆ بداتە لایپزیگی ئەڵمانی.
لە ٢٠٢٠دا، لیدز جین کێڤن ئۆگەستینی لە لایپزیگەوە گواستەوە ریزەکانی بە خواستن لەگەڵ مەرجی کڕینەوەی هەمیشەیی بە ٢١ ملیۆن یۆرۆ ئەگەر هاتوو ئەو یانەیە سەربکەوێت بۆ پریمەرلیگ.
لیدز دواتر سەرکەوت و ئەو بەندەی گرێبەستەکە کارابوو بەڵام هەوڵیاندا خۆیان لە پێدانی ئەو پارەیە بدزنەوە بە هۆکاری ئەوەی، ئۆگەستین تەنها ٤٨ خولەک یاری بۆ یانەکەیان کردووە و بەهۆی پێکان و دابەزینی ئاست هیچ سوودێکیان لێ نەبینی، لیدز بەوە بەرگرییان لە خۆیان کرد بەهۆی کۆرۆنا وە سوودیان نەبینیووە و نابێت ملکەچ بکرێن.
کەیسەکە چووە دادگا و سەرەنجام دادگا بڕیاریدا لیدز دەبێت پارەکەی لایپزیگ بدات بە سێ قیست. وە قیستی یەکەم راستەوخۆ بژمێرێت کە نزیکەی ٦.٥ ملیۆن یۆرۆیە.
ئۆگەستی ناسنامەی فەڕەنسییە و دوای شکستهێنانی لە لیدز، پەیوەندیکرد بە نانتسی وڵاتەکەی و ئێستاش لە بازلی سویسرییە بەڵام لەگەڵ هیچ کامێکیان سەرکەوتوو نەبوو.