Loading...
ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

چاڤی: بەرگریکارێک بۆ شوێنی پیکێ دەکڕین

Yariga App

چاڤی هێرناندێز ئاشکرایدەکات لە گواستنەوەی زستانەدا هەوڵی هێنانی بەرگریکارێک دەدەن بۆ پڕکردنەوەی جێگەی جیرارد پیکێ.

هەرچەندە بارسا بە بێ پیکێ ش، لە دڵی بەرگری خاوەنی ئاراوخۆ، کریستیانسن، کوندێ و ئێریک گارسیایە بەڵام چاڤی ئەمڕۆ وتی “بزانین چی روودەدات، بەڵام ئێستا کە پیکێ دەڕوات لە مانگی یەک دا هەوڵی هێنانی جێگرەوەیەک دەدەین، ئەم بڕیارە دوای یارییەکەی ئۆساسۆنا دەیدەین.

بەگوێرەی رۆژنامەی سپۆرتی کاتالۆنی، ئینیگۆ مارتینێزی بەرگریکاری ئەتلەتیک بلباو بەهێزترین کاندیدە، چونکە لە لای چەپی بەرگری یاری دەکات و هەروەها تەنها شەش مانگ لە گرێبەستەکەشی ماوە.

Back to top button