
خافیێر تیباس سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا گومانی نیە لەوەی جیرارد پیكێ رۆژێک دەبێتە سەرۆکی بارسێلۆنا.
تیباس ئەمڕۆ هەینی لە لێدوانێکدا بۆ ئێل پارتیدازۆ دی کۆپ، پیکێی بە یاریزانێکی مێژوویی ناوبرد و دڵتەنگی خۆیشی دەربڕی سەبارەت بە وازهێنانی. پاشانیش وتی “هیچ گومانێکم نیە دەبێتە سەرۆکی بارسا، ئەو سێ تایبەتمەندی تێدایە بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆک، یەکەم ئەوەیە ٢٥ ساڵە لە یانەکەدایە، تۆپی پێ و جیهانەکەی باش دەناسێت وەک یاریزان، هەروەها پیشەسازی تۆپی پێ دەزانێت و وەک بازرگانێکیش کار دەکات. ئەو وەکو سەرمایەدارێک بڕیاری داوە بە باش بوو بێت بە خراپ و ئێستا کەسێکی سەرکەوتووە، دڵنیام لەوەی دەبێتە سەرۆکێکی سەرکەوتوو”.
جیرارد پیکێ شەوی رابردوو بەیەکجاری وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند و دەستبەرداری گرێبەستەکەی بوو لەگەڵ بارسێلۆنا. سبەی شەممەش کۆتا یاری خۆی ئەنجام دەدات.