یاریگا-
خڤیچا كڤاراستكێلیا ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی جۆرجیا و یانەی ناپۆلی ئیتاڵی خەونە گەورەكەی خۆی ئاشكرا كرد.
وەرزی ڕابردوو كڤاراستكێلیا لە ڕیزەكانی دینامۆی جۆرجیەوە بە بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی ناپۆلیەوە كرد و ئاستێكی نایاب لەگەڵ یانە نوێیەكەی پێشكەش دەكات.
لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵێكی تەلەفزیۆنی وڵاتەكەی ووتی: خەونە گەورەكەی من بردنەوەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپایە.
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی كە دەیەوێت لەگەڵ چ یانەیەك ئەو نازناوە بباتەوە؟ ووتی: لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید ، لەو كاتەوەی منداڵ بووم هاندەری ڕیاڵ بووم ، لەگەڵ براكەم هەموو كات سەیری یاریەكانیانمان دەكرد.
لەم وەرزەدا یاریزانەكەی ناپۆلی بەشداری لە تۆماركردنی 18 گۆڵدا كردووە ، 8 گۆڵ و 10 ئەسیست.