
یاریگا–
پاڤێل نێدڤێد، بەرێوەبەری وەرزشی لە یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی دەنگۆی گەڕانەوەی ئانتۆنیۆ کۆنتی رەتدەکاتەوە.
بەرێوەبەرەکەی خانمە پیرەکە لە دیمانەیەکدا باس لە دەنگۆی گەڕانەوەی راهێنەری پێشووی یانەکەیان دەکات و دەڵێت “ دەنگۆی گەڕانەوەی ئانتۆنیۆ و دەست نیشانکردنی لە شوێنی ئالێگری راهێنەری یانەکەمان راست نین و ئێمە سوورین لەسەر مانەوە راهێنەری یانەکەمان “.
نێدڤێد لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەش کرد ئەو دەنگۆیانەی بڵاوبونەتەوە ئاسایین، چونکە هەر یانەیەک کاتێک ئەنجامەکانی وەکو پێویست نەبن ئەمجۆرە هەواڵانەی لەسەر بڵاودەکرێنەوە.