Loading...
ئیتاڵیائینگلتەرا

ماوەی دوورکەوتنەوەی پابلۆ ماری راگەیەندرا

Yariga App

پابلۆ ماری بەرگریکاری ئارسناڵ ماوەی دوو مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە پاش ئەوەی بە چەقۆ لە مۆڵێکی ئیتاڵیا بریندارکرا.

پابلۆ ئەم وەرزە بە خواستن یاری بۆ مۆنزای ئیتاڵی دەکات و لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە لەنێو مۆڵێک رووبەرووی رووداوێکی ترسناک بوونەوە کاتێک کەسێک بە چەقۆ برینداری کردن و یەکێکیشیان گیانی لەدەست دا.

ناوبراو دوای ئەو رووداوە پێویستی بە نەشتەرگەری بوو، ئەمڕۆش راگەیەندرا پابلۆ پێویستی بە دوو مانگە بۆ گەڕانەوە ئەمەش بۆ چاکبوونەوەی دوو دەماری پشتی کە زیانیان بەر کەوتووە.

Back to top button