ئیسپانیا
بەنزیمە لە یارییەکەی جیرۆنا دوورخرایەوە

یاریگا-بەفەرمی کەریم بەنزیمە لە یارییەکەی سبەینێی ریاڵ مەدرید بەرامبەر جیرۆنا بەشدارنابێت.
کارلۆ ئەنشلۆتی راهێنەری مەدرید، پێکهاتەی بانگهێشتکراوی راگەیاند و ناوی بەنزیمەی تێدانیە. راهێنەرە ئیتاڵییەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی بەر لە یارییەکەش وتی “ئەو پێکانی نەماوە و مەشقەکانیشی ئەنجامدا بەڵام دوای مەشقەکان هەستمان کرد پێویستی بە کاتی زیاترە بۆ چاک بوونەوە و ئێمەش رێزی ئەوە دەگرین”.
هەریەک لە فێدی ڤاڵڤێردی، رۆدریگۆ و ماریانۆ دیاز لە پێکان و نەخۆشییەکانیان چاک بوونەتەوە و بانگهێشتکراون بەڵام چاوەڕوانناکرێت لە پێکهاتەی سەرەکیدا بن بە تایبەت رۆدریگۆ کە ئەگەر دوورخستنەوەی هەبوو بۆ ئەم یارییە.