ئیتاڵیا
ئامادەکاری بۆ یاری یانەکان دەکرێت لە کاتی جامی جیهانی

لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکانی جامی جیهانی مانگی داهاتوو، چەند یانەیەک درێژە بە چالاکییەکانیان دەدەن و یاری ئەنجام دەدەن.
بەگوێرەی گازیتا دیلۆ سپۆرت، یانەی ئەیسی میلان کەمپێکی خۆئامادەکاری بۆ نیوەی دووهەمی وەرز بەڕێوەدەبات لە دوبەی لە کاتی بەڕێوەچوونی جامی جیهانی، وا بڕیاریشە لەوێ رووبەرووی لیڤەرپوول و ئارسناڵ ببێتە لە دوو یاری دۆستانە.
بەگوتەی گازیتا هێشتا بەفەرمی بڕیاری کۆتایی نەدراوە بەڵام ئەگەرێکی بەهێز هەیە ئەو یاریزانانەی بانگهێشتی جامی جیهانی ناکرێت لەلایەن یانەکانیانەوە یاری دۆستانەیان بۆ رێکبخرێن بۆ ئەوەی کاریگەری نەکاتە سەر دۆخی دەروونییان.