ئهمریکا
گابریێل هاینز بووە راهێنەری یانە دێرینەکەی لیۆ مێسی

گابریێل هاینز بەرگریکاری پێشووی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین و یانەی مانچێستەریونایتد ئەرکی راهێنەرایەتی نیوێڵز ئۆڵد بۆیسی وڵاتەکەی پێ سپێردرا.
هاینز وەک یاریزان لە ئەرژەنتین دەستی پێکرد و لەوێش کۆتایی پێهێنا، وە یاری بۆ پاریس، مان یونایتد، ریاڵ مەدرید ئەنجامدا. ناوبراو لەو یانەیە جێگەی ئادریان کۆرییا دەگرێتەوە کە بەشێوەیەکی کاتی ئەو ئەرکەی پێ سپێردرابوو.
کۆتا ئەرکی وەک راهێنەر لەگەڵ ئەتەلەنتا یونایتدی ئەمریکی بوو لە ٢٠٢١ بەڵام هەرزوو دوورخرایەوە کاتێک تەنها دوو یاری بردەوە لە ١٣ یاریدا، بەر لەوەش راهێنەرایەتی گۆدۆی کروز و ئەرجەنتینۆس جونیۆرس و ڤیلیز سارسفیڵدی کردووە.